ساڵی 1975 كه سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌ڤاڵانی ده‌ستیان به خه‌باتی نوێی كوردایه‌تی كرد و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان دامه‌زراند، به ئامانجی روونه‌وه هێڵه گشتییه‌كانی بیڕوڕای یه‌كێتییان داڕشت. ئه‌و كاته، گفتوگۆی چڕی هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بۆ ئه‌وه بوو كه یه‌كێتی بگاته گه‌ڵاڵه‌ی ستراتیجێكی پێشكه‌وتنخواز و دیموكرات و كوردانه له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌م و تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عێراق، به‌جۆرێك کە له توانایدا بێت گه‌لی كوردستان له نائومێدییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نوێی و تێكۆشان، به‌م هیوایه‌وه له شه‌وه‌زه‌نگی نائومێدیدا چرای ئومێدی هه‌ڵكرد.
سه‌رۆك مام جه‌لال له نامیلكه‌ی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟) كۆبه‌ندی هیوا و ئاواته‌كان، پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی كرده رێنوێنی یه‌كێتییه‌كان و نامیلكه‌ی گیرفانی پێشمه‌رگه و كادیران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی، هه‌ر له‌م نامیلكه‌یه‌دا شوناس و ئه‌ركی تێكۆشه‌رانی ناو یه‌كێتیشی دیاری كرد.
دیاره له هه‌موو قۆناخێكی سیاسی‌دا، پرسیاری نوێ دێته ئاراوه و وه‌ڵامی یه‌كێتییانه‌ش هه‌ر ده‌بێ پڕ به پێستی ئه‌ركه‌كانی هه‌لومه‌رجی نوێ بێت. قۆناخی تازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پێویستی به پرسیاری تازه و وه‌ڵامی تازه‌ش هه‌یه.
له هه‌موو وێستگه‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێڕاق و بۆنه‌كانی تری جه‌ماوه‌ریدا، له كاتی كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌شم له‌گه‌ڵ كادیر و دڵسۆزانی یه‌كێتی، رووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیارانه ده‌بمه‌وه: یه‌كێتی چی پێیه بۆ دواڕۆژی كوردستان؟ پلان، ستراتیج و دیدگای چییه بۆ پرس و بابه‌ته هه‌مه‌جۆره‌كان؟ راسته یه‌كێتی مێژوویه‌كی پڕ شانازی و ده‌ستكه‌وتی دیاری هه‌یه، كاروانێكی دوورو‌درێژی شه‌هیدان و خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نی فیكری و سیاسی هه‌یه له سه‌رخستنی پرسی ره‌وای گه‌له‌كه‌ماندا، سه‌ركرده‌ی مه‌زنی وه‌ك مام جه‌لالی پێشكه‌شی كوردستان كردووه، له چه‌ندین بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووریدا ده‌ستپێشخه‌ر بووه، به‌ڵام هێشتا پرسیاری زۆر ماون كه یه‌كێتی چی پێیه بۆ دواڕۆژ و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو؟ له‌هه‌مان كاتدا له واقعی ئێستادا كێشه راسته‌قینه‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتی چییه و چۆن بتوانێ له هه‌موو ئاسته‌كاندا دونیابینی خۆی نوێ بكاته‌وه؟ یه‌كێتییه‌كان ده‌پرسن و هه‌قیشیانه، ئاخۆ ئیتر به چ دڵنیایی و متمانه‌یه‌كه‌وه پڕۆژه‌ی یه‌كێتی و ستراتیجمان بۆ (ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنووسین) سه‌ربخه‌ن؟
پرسیاره‌كان كه لێمان ده‌كرا و خۆشمان له‌ناوخۆمان تاوتۆی ده‌كه‌ین، پرسیاری راست و ره‌وا و به‌جێن. یه‌كێتییه‌كانیش ئه‌م پرسیارانه له خۆیان ده‌كه‌ن و به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێن كه هه‌م درێژه‌ی رێگای تێكۆشانی چوار ده‌یه‌ی رابردوو بێت و هه‌میش ئاسۆی روونی دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان نیشان بدات. له‌م پێناوه‌دا ئێمه دیالۆگ و دیداری چڕوپڕمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بیر له گه‌ڵاڵه‌یه‌كی پڕ و ده‌وڵه‌مه‌ند و كاریگه‌ر بكه‌ینه‌وه. تا سه‌ره‌نجام شوناسی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتیش رونتر و جیاوازییه‌كانی به‌رچاوتر بێ بۆ هه‌مووان.
به‌شانازییه‌كی زۆره‌وه هه‌ڤاڵانم له مه‌كته‌بی سیاسیی و ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی ئه‌م ئه‌ر‌كه‌یان پێ سپاردم كه دیداری یه‌كێتی ساز بكه‌ین و سیاسه‌ت و دیدی یه‌كێتی له‌م قۆناغه نوێیه‌دا دیاری بكه‌ین له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌نده‌ش داواده‌كه‌م هه‌موو هه‌ڤاڵانم هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه شان بده‌ینه به‌ر ئه‌م ئه‌ركه حیزبییه و جێبه‌جێی بكه‌ین.
(دیداری یه‌كێتی) كه به په‌رۆشییه‌وه ده‌ستمان داوه‌تێ و مه‌به‌ستمانه له فراوانترین و به‌رزترین ئاستدا سه‌رپێی بخه‌ین. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێته دیداری خه‌مخۆری و هه‌وڵی یه‌كێتییانه‌یه بۆ نوێبونه‌وه و چاكسازی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌كێتییه له هه‌موو ئاسته‌كان.
هه‌ڤاڵان! راسته له كۆنگرەی چوار كه ناوی ((كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه)) بوو، گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه له پێكهاته و هه‌ندێ له كاراكته‌ره‌كان كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر چه‌ندین هۆ، كۆنگره‌ی چواریش نه‌بووه هۆی نوێبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و راسته‌قینه له فكر و دیدی سیاسیمان بۆ ئاینده و دواڕۆژی یه‌كێتی و وڵاته‌كه‌مان. بۆیه پێویسته ئه‌م دیداره نوێبوونه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری و راسته‌قینه بكاته ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی و په‌ره‌ی پێ‌بدا، ئه‌م ئه‌ركه‌ش به‌لای منه‌وه چه‌ند حیزبییه ئه‌وه‌نده‌ش نیشتمانی و ئه‌خلاقییه. چونكه بوونی یه‌كێتییه‌كی به‌هێز گره‌نتی پاراستنی ئازادییه‌كان و به‌دیهێنانی خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه، كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی وه‌فا و پێزانینه بۆ خه‌باتی شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی له رابردووی خه‌باتی یه‌كێتی و كوردایه‌تیدا ره‌نجیان داوه و ماندوو بوون.
ئه‌م دیداره بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه و نیشتمانییانه‌یه بۆ تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانییه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به دیدگایه‌كی نوێوه ئاماده‌بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكا و سه‌ره‌نجام باشتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر كوردستانێكی ئاوه‌دان بۆ هه‌مووان، بێ جیاوازی، فه‌راهه‌م بكات.
له‌م چواچێوه‌یه‌دا (دیداری یه‌كێتی) ده‌یه‌وێ چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و ئاینده‌ی حزبه‌كه‌مان، پێداویستی و كێشه و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، ئه‌زموونی سیاسی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌م له ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه تازه‌یه ده‌خوازێت. پێویستمان به‌وه‌یه له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا، دیدی نوێ و ده‌سپێشخه‌ری یه‌كێتییانه بێنینه كایه‌وه.
هه‌ڤاڵان! با راشكاو بین و به كراوه‌یی قسه بكه‌ین، ئێمه‌ی یه‌كێتی ده‌مێكه تووشی چه‌ندین كێشه و گرفتی هه‌مه‌جۆر بووینه‌ته‌وه، كه زۆر جار باجی قورسمان له‌سه‌ری داوه، ئه‌گه‌ر بۆ داهاتووش به جدی و دڵسۆزانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنیان نه‌ده‌ین، دوور نییه توشی كێشه و گرفتی گه‌وره‌تر نه‌بین. جگه له‌وه‌ش دۆخی تازه‌ی كۆمه‌ڵگا و هه‌لومه‌رجی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ، پرسیار و كێشه و ئه‌رك و پێداویستی نوێی هێناوه‌ته كایه‌وه، كه وا ده‌خوازێ دوودڵ نه‌بین له گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكووڕییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان. بۆیه پێمان وایه دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌نێوخۆمان ، هه‌م گیانی هه‌ڤاڵێتیمان گه‌رموگووڕ ده‌كاته‌وه و هه‌میش جوانترین و به كه‌ڵكترین بیروباوه‌ڕه‌كان ده‌خاته خزمه‌ت ده‌سپێكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی تێكۆشانمان.
هه‌ڤاڵان! ئه‌م وتاره بۆ ناساندنی سروشتی دیداره‌كه و له‌هه‌مان كاتدا داواكارییه‌كه له هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارێكی كارا بن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی و سه‌ره‌نجام له گه‌شه‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و فیكری یه‌كێتی لە ده‌یه‌ی سێیه‌می ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا: سه‌ده‌ی بیستویه‌ك.
هه‌ڵبه‌ت زیاتر له په‌نجه‌ره‌یه‌ك و پتر له رێوشوێنێكی كراوه هه‌یه تا بیروڕاكان له خزمه‌ت دیداره‌كه گه‌ڵاڵه ده‌بن و پێكه‌وه بیربكه‌ینه‌وه بۆ خزمه‌تی دید و ستراتیجی نوێی یه‌كێتی.
به‌و ئامانجه، پیرۆزانه‌وه هیوادارین رێوشوێنی پێویست بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دیداری یه‌كێتی ببێته دیداری گشت یه‌كێتییه‌كان.
هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست
فه‌رمون له‌م وتاره‌وه هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌سپێبكه‌ین، پێكه‌وه كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانی حزبایه‌تی و خه‌باتی پیشه‌یی و دیموكراتی خوێندكاران و لاوان، كچان و كوڕانی ئاینده‌خواز، رۆشنبیران و نووسه‌ران و ئه‌كادیمیانی ئه‌ندام و دۆستی یه‌كێتی، كه‌سایه‌تییه ئایینی و ئابووریناس و وه‌ر‌زشوانی خه‌مخۆری كوردستان، كارێك بكه‌ین دیداره‌كه بكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ جۆشدانه‌وه‌ی حزبایه‌تی راسته‌قینه له پێناوی ئامانجه دوورمه‌وداكانی حزبه‌كه‌ی مامدا. ده‌مه‌وێت هه‌موو هه‌ڤاڵان به‌شدار بن له دیاریكردنی سیاسه‌ت و دیدی یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها له‌م وتاره‌وه ده‌مه‌وێت سه‌كۆی دیداری یه‌كێتیتان پێ بناسێنم. جگه له كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانمان، ئه‌م سه‌كۆیه‌ش ده‌كه‌ینه پردێكی په‌یوه‌ندی نێوانمان و زۆرترین دید و پڕۆژه و بۆچونه‌كان كۆكه‌ینه‌وه و ئاماده‌ی بكه‌ین بۆ رۆژی دیداری یه‌كێتی كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كات و شوێنه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێن.
تا رۆژی دیداری یه‌كێتیی، به هیوای دیدار... بۆ پێشه‌وه
قوباد تاڵه‌بانی
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال