ئاگادارکردنەوەی دەرچوون لە بەرپرسیارێتی
- خاوەنی ماڵپەڕ هیچ بەرپرسیارێتییەك هەڵناگرێت بەرامبەر هیچ زیانێك جۆر و سروشتەكەی هەر چۆن بێت بەهۆی بەكارهێنانی زانیارییە بڵاوكراوەكان چ بەشێوەی راستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ.
- خاوەنی ماڵپەڕ هیچ بەرپرسیارێتییەك هەڵناگرێت بەرامبەر خەڵكانی تر لە ئەنجامی ونكردن یان لەدەستدانی زانیاری یان زیانگەیشتن بە سیستمە كۆمپیوتەرییەكەی بەهۆی بەكارهێنانی ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكە یان هەر بابەتێكی بڵاوكراوە لەسەر ماڵپەڕەكە.
- ئەم رێككەوتننامەیە هیچ گرەنتی و گفتێك لەخۆ ناگرێت چ راستەوخۆ بێت یان ناواخن لە بارەی پارێزراوی ماڵپەڕی تایبەتی قوباد تاڵەبانی یان خزمەتگوزارییەكە لە بەرنامەی زیانبەخش كە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئامێرە تەكنیكییەكانی بەكارهێنەر.
- خاوەن ماڵپەڕ دەتوانێت مەرجە تایبەتەكانی رێككەوتننامەی بەكارهێنان لەكاتێكەوە بۆ كاتێكیتر بگۆڕێت بەبێ ئەوەی پێویست بە ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت بكات.
- ماڵپەڕەكە هەندێک لینكی تێدایە بەكارهێنەر پەیوەست دەكاتەوە بە ماڵپەڕیترەوە بەبێ ئەوەی خاوەنی ماڵپەڕ هیچ بەرپرسیارێتییەك هەڵگرێت لەبارەی ڕێوشوێنەكانی تایبەتمەندێتی لەو ماڵپەڕانە یان ناوەڕۆكەكانیان.
مەرجە گشتییەکان
خاوەن ماڵپەڕ بۆی هەیە ئەم زانیارییانە هەڵگرێت و بەكاریان بهێنێت:
- زانیاری لەبارەی بەكارهێنەری ماڵپەڕ و سەردانكردنی (ناونیشان، شوێن و ناوچە و هەرێم، براوسەر، ماوەی سەردان و ژمارەی لاپەڕە خوێنراوەكان)
- خاوەن ماڵپەڕ پابەندە بە پاراستنی ئەو زانیارییانەی كە بەكارهێنەر دەیدات لە كاتی پێشكەشكردنی داوا لەڕێی ماڵپەڕی ئەلیكترۆنییەوە، لەكاتێكدا ئەم زانیارییانە لەنێوان خاوەن ماڵپەڕ و لایەنە حكومییە پەیوەندیدارەكانی تر دەستاودەستی پێ دەكرێت.
- خاوەن ماڵپەڕ بۆی هەیە داتا كەسییەكانی بەكارهێنەر بەكاربهێنێت لەم حاڵەتانە:
پەیوەندی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆ و ئەلیكترۆنی كە بۆ بەدواداچوونی پرسیار و پێشنیاز و سكاڵا دەكرێن.
مافی خاوەندارێتی
- هەموو زانیاری و بابەتە بڵاوكراوەكان لە ماڵپەڕ مافی خاوەندارێتییان لەسەرە لەلایەن خاوەن ماڵپەڕەوەو پارێزراوە بەپێی مافی خاوەندارێتیی چاپ و بڵاوكردنەوە.
- بەكارهێنانی زانیارییە بڵاوكراوەكان رێگەپێدراوە لەگەڵ ئاماژەكردن بە سەرچاوە.
- كۆپیكردنی بابەتەكانی ماڵپەڕ یان دووبارە بەكارهێنانەوەیان یان بڵاوكردنەوەو پەخشكردنیان بەهەر رێگایەك بێت بۆ هەر مەبەستێك بێت جگە لە ئامانجەكانی ماڵپەڕ رێگە پێدراو نییە.
- هەمواركردنی بابەتەكانی ئەم ماڵپەڕە یان گۆڕینی رێگەپێدراو نییە.
رێککەوتنێکی ملکەچکەرە بۆ لایەنەکانی
- ئەم رێككەوتننامەیە ملكەچكەرە بۆ سەرجەم لایەنەكانی لەبەكارهێنەرانی ماڵپەڕ. بەكارهێنەر و خوێنەری ئەم ماڵپەڕە گفت دەدات و دان بەوەدا دەنێت كە پێداچوونەوەی كردووە بەسەرجەم بڕگەو بەندەكانی رێككەوتننانەمەكە و سەرجەم سیاسەتەكانی پەیوەست بە بەكارهێنان.
- یاساكانی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی تاقە یاسایەكن كە پێویستە جێبەجێ بكرێن لە هەموو ئەو شتانەی پەیوەستن بە كێشمەكێشی پەیوەست بە بەكارهێنانی ئەم ماڵپەڕە، هەروەها دادگاكانی عێراقی فیدراڵ تایبەتمەندن لە دادبینی لەو كێشمەكێشانە و یەكلاكردنەوەیان.