ئەمساڵ تەنھا ٢ بۆ ٣ حاڵەتی تالاسیمیا تۆمارکراوە

ئەمساڵ تەنھا ٢ بۆ ٣ حاڵەتی تالاسیمیا تۆمارکراوە

2022-05-08

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی سەنتەری چارەسەری تووشبووانی تالاسیمیای لە سلێمانی کرد و نەخۆش و کەسوکارەکانیانی بەسەرکردەوە، راشیگەیاند: ئامارەکانی تالاسیمیا بە تایبەت لە سلێمانی، لەمساڵدا بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمی کردووە، ئەوەش بە ھەوڵی پزیشکان و ھۆشیاربوونەوەی ھاووڵاتییان لە نەخۆشییەکە. وتیشی، ئەمساڵ تەنھا ٢ بۆ ٣ حاڵەتی تالاسیمیا تۆمارکراوە و تاکو ھۆشیاری ھاووڵاتییانیش بەرامبەر تالاسیمیا زیاتر بێت، ئامارەکانی نەخۆشییەکە کەمتر دەبنەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر