سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كار بوو

سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كار بوو

2022-05-10

ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢، بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، فە‌ھمی بورھان وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتیی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كار بوو.

قوباد تاڵە‌بانی سوپاسی دكتۆر عبدالحە‌كیم خە‌سرە‌وی كرد كە‌ لە ‌ماوە‌ی رابردوو سە‌رباری كارە‌كانی خۆی، كاروبارە‌كانی ئە‌م دە‌ستە‌یە‌شی گرتبووە‌ ئە‌ستۆ و وتیشی: سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌کە كە‌سێكی بە‌ توانایە و چاوەڕێی ئە‌وە‌ی لێدە‌كرێت كە‌ رۆڵی كاریگە‌ر ببینێت لە‌ جێبە‌جێكردنی ئە‌و ئە‌ركە‌ی سە‌رشانی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر