رۆژی دووشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی ماتیۆ تۆلەری کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا، داواشیکرد رێککەوتنێکی نیشتمانی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بە جۆرێک لەسەر حیسابی هیچ لایەنێک نەبێت و لایەنەکانیش ئاستی داواکارییەکانیان کەم بکەنەوە.