قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووەوە‌‌

قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووەوە‌‌

2022-05-16

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، ئەمرۆ دووشەممە 16ى ئایارى 2022، بە ئامادەبوونی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە‌ کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.

لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەى هەندێک داواکاریى رەوای کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تایبەت پرسی هێنانەوەى رووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان، سەربارى تاوتوێکردنی دۆزینەوەى میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی پشکنینی DNA بە مەبەستی ناسینەوە و هێنانەوەى رووفاتەکانیان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر