کۆبوونەوەیەکی باڵا بۆ ڕێکخستنەوەی پرۆسە‌ی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئە‌نجامدرا

کۆبوونەوەیەکی باڵا بۆ ڕێکخستنەوەی پرۆسە‌ی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئە‌نجامدرا

2022-05-17

ڕۆژی سێشەممە 17ی ئایاری 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران سە‌رپە‌رشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای كرد بۆ رێکخستنەوەی پرۆسە‌ی تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12، تاڵەبانی جەختی کردەوە کە؛ دەبێت ئامادەکارییەکان بە جۆرێک بکرێت کە خوێندکاران بێ گرفت تاقیكردنە‌وە‌كان ئە‌نجام بدە‌ن و شکۆ و رێزی مامۆستایانی بە‌ڕێزیش پارێزراو بێت.

لە ‌كۆتاییشدا، باس لە‌ پرۆسە‌ی وە‌رگرتنی خوێندكاران كرا لە‌ زانكۆ و پە‌یمانگاكاندا و بڕیاردا ئامادە‌كاری بۆ ئە‌و پرسە‌ش بكرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر