قوباد تاڵەبانی: لە خولیاوە وەرزش دەکەینە داهات

قوباد تاڵەبانی: لە خولیاوە وەرزش دەکەینە داهات

2022-05-17

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و ژمارەیەک وەرزشوانی یانەی چوارقوڕنە رایگەیاند؛ چەند ڤیدیۆیەکی هاندەرانی ئەو یانەیەم بینی، تێگەیشتم چ پاڵپشتییەکی مەعنەوی بوون تا بەو ئیمکاناتە کەمە توانیویانە بگەنە خولی پلە نایابی کوردستان.

هەمان رۆژیش پێشوازی لە هاکار گەردی وەرزشوانی بە توانا و پاڵەوانی کیک بۆکسینگ کرد کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە. بەڵێنیشی بە هەردوو لایان دا پاڵپشتیان بێت و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی وەرزش لە حەز و خولیاوە بکەن بە پیشە و داهات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر