سەرۆکایەتیی هەرێم سەردانی قەڵاچوالان دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێم سەردانی قەڵاچوالان دەکات

2022-05-22

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە قەڵاچوالان پێشوازیكرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری كە پێكھاتبوون لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم.

لە كۆبوونەوەكەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاریی هەرێم و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ ئامادەبوون.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر