قوباد تاڵە‌بانی: ھیچ شە‌رە‌فێك لە‌ ژن كوشتندا نییە‌

قوباد تاڵە‌بانی: ھیچ شە‌رە‌فێك لە‌ ژن كوشتندا نییە‌

2022-05-25

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكوە‌زیران، ئە‌مڕۆ چوارشە‌ممە ٢٥/٥،‌ سە‌ردانی بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیی توندوتیژی دژی ئافرە‌تان و خێزانی كرد بە ‌مە‌بە‌ستی پیرۆزبایی دە‌ستبە‌كاربوونی خاتوو فێنك وە‌ك بە‌ڕێوەبە‌ری نوێ لە‌و بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تییە‌ و پشتیوانی كردنیان لە‌ راپە‌ڕاندنی كارە‌كانیان و بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژی ژنان.

قوباد تاڵە‌بانی جە‌ختیكردە‌وە‌ كە‌؛ ھیچ شە‌رە‌فێك لە‌ ژن كوشتندا نییە‌ و داوای كرد بە‌ردە‌وام بن لە‌و ئە‌ركە‌یان و ئە‌ویش بە‌ ھە‌موو توانایە‌كییە‌وە‌ پشتگیرییان دە‌كات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر