قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

2022-06-04

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە مارینا سێرینی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەممە، 4ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەچوو و هەر یەکە لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەبوون، مارینا سێرینی جەختی کردەوە ئیتاڵیا دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەیانەوێت ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم بەهێزتر بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر