قوباد تاڵەبانی سەردانی عەزیز گەردی دەکات

قوباد تاڵەبانی سەردانی عەزیز گەردی دەکات

2022-06-05

ئەمڕۆ سە‌ردانی نووسەر و وە‌رگێڕی گەورەی کورد مامۆستا "عە‌زیز گە‌ردی"م کرد. ئە‌و قە‌ڵە‌مە‌ جوانە‌ی بێ هیچ چاوەڕوانییەک هەموو تەمەنی خۆی تەرخان کردووە بۆ خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردی و لە رێی وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکانەوە کتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند کردووە.

ئەو خەمی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەیەتی، ئێستاش نەتەوەکەی بە هەمان ئەندازە لە خەمی تەندروستیی ئەودان. هیوای زوو چاکبوونەوە و لەشساغی بۆ دکتۆر عەزیز گەردی دەخوازم.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر