قوباد تاڵەبانی بڕوانامەی رێزلێنانی پێشکەش بە چوار لە سەرۆک زانکۆکان کرد

قوباد تاڵەبانی بڕوانامەی رێزلێنانی پێشکەش بە چوار لە سەرۆک زانکۆکان کرد

2022-06-14

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە سەرۆکی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆیە و چەرمو و بڕوانامەی رێزلێنانی پێشکەش کردن.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە رۆژی سێشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەر چوار سەرۆک زانکۆکەی کرد کە سەرباری ئەوەی لە کاتێکی هەستیار و قەیرانی داراییدا ئەرکەکانیان لە ئەستۆ گرت، بەڵام سەرکەوتووانە توانیان ئیدارەی زانکۆکانیان بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر