قوباد تاڵەبانی: کارمەندانی کەرتی تایبەت وەک کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن

قوباد تاڵەبانی: کارمەندانی کەرتی تایبەت وەک کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن

2022-06-15

رۆژی چوارشەمە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و نووسینگەی ئابووریی سەرۆک وەزیران سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە هەمواری یاسای خانەنشینی.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ یاسای خانەنشینی دەبێت بە جۆرێک هەموار بکرێتەوە لەگەڵ پێویستییەکانی سەردەم و رەوتی گەشەکردنی کەرتی تایبەتدا بگونجێت و کارمەندانی کەرتی تایبەتیش وەک کەرتی گشتی خانەنشین بکرێن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر