رۆژی یەکشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە رێوڕەسمی کردنەوەی سۆلارسیستم لە فامیلی مۆڵی سلێمانی رایگەیاند؛ بە هۆی تێکچوونی ژینگە و کەمئاوییەوە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی گۆڕانکاری دیموگرافیدایە و ئەمەش دەبێتە سەرچاوەی قەیرانی سیاسی و ناسەقامگیری لە داهاتوودا.
جەختیشی کردەوە دەبێت لایەنە سیاسییەکان پرسی ژینگە بخەنە ئەولەویەتی سیاسەتیان و لە دانووستانەکانیاندا لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بیکەنە مەرج بۆ دەنگدان بە کابینەی داهاتوو.