ئەرکی ھەموومانە ژینگە جوانەکەمان بپارێزین

ئەرکی ھەموومانە ژینگە جوانەکەمان بپارێزین

2022-06-19

ساڵانێکە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوھەوا لەسەر کوردستان و عێراق دەرکەوتووە. سامانی ئاو روو لە کەمبوونە و خەریکە دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار، بەڵام هێشتا درەنگ نییە و دەتوانین چارەسەری بەشێک لە کێشە ژینگەییەکان بکەین و خەمی سەرچاوە ئاوییەکانمان بخۆین بە مەرجێک ئەم باسە بکەینە خەمێکی نیشتمانیی.

ئەمڕۆ لەگەڵ رێکخراوی پارێزەرانی ئاو و رۆژنامەنووسی بە توانا و شارەزا لە بواری ژینگە کاک خالید سلێمان کۆبوومەوە و پێکەوە کێشەکانمان تاوتوێ کرد و چارەسەرەکانیشمان خستەروو. ئەرکی ھەموومانە ژینگە جوانەکەمان بپارێزین

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر