ئەوەی رەنگە ئێمەی سیاسی تێکماندابێت، ئەم گەنجانە چاکی دەکەنەوە

ئەوەی رەنگە ئێمەی سیاسی تێکماندابێت، ئەم گەنجانە چاکی دەکەنەوە

2022-06-22

ئەمڕۆ ٢١ گەنجی پڕ لە ھیوا و ئومێد و گەشبینیم بینی. ئەوان کەمپەینی "وەرە دەنگ”یان لە ھەموو کوردستان دەستپێکردووە بەمەبەستی ھاندانی گەنجان و گەڕاندنەوەی ھیوا بۆیان. مەبەستیانە کۆچی گەنجانمان کەمبکەنەوە و پێیان بڵێن نیشتمانەکەی خۆیان زیاتر لەھەر شوێنێکی تر پێویستی پێیانە. ئەوان ھەوڵی دەستەبەرکردنی ھەلی کاری زیاتر دەدەن بۆ گەنجان.

لە ھەموو ئەمانە گرنگتر بە گەنجان دەڵێن دوورکەونەوە لەتوندوتیژی و توندڕەوی، بە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن و دەنگدان دەتوانن ئەو کوردستانە دروست بکەن کە ئێوە دەتانەوێ.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر