قوباد تاڵەبانی: دەتوانین وەرزش و هونەر بە پیشە بکەین

قوباد تاڵەبانی: دەتوانین وەرزش و هونەر بە پیشە بکەین

2022-06-23

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ هەرچەند وەرزشوانێک یان هونەرمەندێکی کوردی پیشەگەر دەبینم هێندەی تر ئومێدم زیاتر دەبێت لەوەی رۆژێک بتوانین وەرزش و هونەر بە پیشە بکەین و کوردیش هاوشێوەی میللەتانی تر خاوەنی ئەستێرەی خۆیان بن.

ئەمڕۆ یاریزانی پیشەگەری کورد و ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق شێرکۆ کەریم بەسەردانیکردنی دڵخۆشی کردم.

بە ئەستێرەکردنی گەنجانمان یەکێکە لە خەمە سەرەکییەکانی ئێمە و بۆ ئەمەش بەردەوام دەبین لە هاندانی کەرتی تایبەت بۆ کاری وەبەرهێنان لە وەرزشدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر