قوباد تاڵەبانی سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد

قوباد تاڵەبانی سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد

2022-06-25

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری وەزیرانی پێشمەرگە و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و بەرپرسانی تری ئەمنی، شە‌وی ٢٥/٦، سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای دانا غاز کۆبووەوە و باس لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.

لە کۆبوونەوەکە دڵنیایی درا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە؛ ھێرشە‌كان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شل و پێداویستیی هاووڵاتییان پارێزراو دەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر