رۆژی دووشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر لەگەڵ ئۆلیک لێڤنین کۆنسوڵی گشتیی کۆماری روسیا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان روسیا و کوردستانیان کرد و هەر لەم چوارچێوەیەدا باس لە چۆنییەتی زیادکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی کورد کرا لە زانکۆکانی روسیا و کۆنسوڵی روسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی ژمارەیەکی زیاتری زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم.