قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریکا دەکات

قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریکا دەکات

2022-06-30

رۆبەرت پاڵەدینۆ لە ماوەی کارکردنیدا وەک کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمەریکا. کوردستانی خۆش دەویست و لەگەڵ چین و توێژە جوراوجۆرەکاندا لە پەیوەندییەکی بەردەوام دابوو.

ئەمڕۆ لە دیداری ماڵئاوایی لە ئەرکەکەیدا کتێبێکم لەسەر مێژووی کوردستان بە دیاری پێ بەخشی و هیوای سەرکەوتنم بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا. دڵنیام لە هەر کوێ بێت و لە هەر ئەرکێکدا بێت کوردستانی لەبیر دەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر