قوباد تاڵەبانی سەردانی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکات

قوباد تاڵەبانی سەردانی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکات

2022-11-06

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی یەکێتیی ژنانی کوردستانی کرد و لەلایەن کافیە سڵێمان سکرتێری یەکێتیی ژنان و ژمارەیەک لە ئەندامانی سکرتاریەتەوە پێشوازی لی کرا.

سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەت پیرۆزبایی یادی (٣٣) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی لێکردن، هیوای بۆ خواستن کە بە گڕوتینەوە گۆڕانکاری لە کار و چالاکییەکانیان بکەن و بەردەوامی بدەن بەو مێژووە پڕ سەروەرییەی کە لە رابردوو هەیانبووە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر