قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئەمڕۆ چوارشەممە 7/12/2022، لە دەباشان، پێشوازی کرد لە ئەیاد عەلاوی یەکەم سەرۆکوەزیرانی عێراق پاش رووخانی رژێمی بەعس. لەو دیدارەدا کە ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی (ی.ن.ک) ئامادەی بوو، تاوتوێى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەیاد عەلاوی کرد لە سەردەمی موعارەزە و پاش رووخانی رژێمی لەناوچوو و هەوڵەکانی لەپێناو بنیاتنانی عێراقێکی دیموکراتی و فرەڕەنگ و بەرپاکردنی ئاشتەوایی، هەروەها ئاماژەی بە دۆستایەتی و هاوخەباتییەکەیدا لەگەڵ سەرۆک مام جەلال لە قۆناغەکانی رابردوو تاوەکو پێکهێنانی حکومەت لە پاش رووخانی رژێمی لەناوچوو.