قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

2022-12-12

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ دووشەممە ١٢/١٢، لە هەولێر سەردانی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد و جەختیان كردەوە لە گرنگیی پاراستنی مافی هاووڵاتییان و دابینكردنی خزمەتگوزاریی باشتر و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها گرتنەبەری رێكاری دروست و گونجاو بۆ باشترکردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتییانیان بە پێویست زانی، جەختكرایەوە لەسەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لە رووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ پاڵپشت بە دەستوور.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر