قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی هەولێر دەکات

قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی هەولێر دەکات

2022-12-13

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیارى مەکتەبى سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 12ی 2022، سەردانی مەڵبەندی 3ـى رێکخستنی هەولێرى یەکێتی کرد و لەلایەن دکتۆر مەجید حەمەدئەمین لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەک لە هەڤاڵان پێشوازی لێکرا.

لەکۆبوونەوەکەدا کە دکتۆر دارا رەشید ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بەشداربوو، باس لەهەوڵەکان بۆ بوژاندنەوەى رێکخستنەکان و بەهێزترکردنی پێگەى یەکێتی کرا لەسنورى پارێزگاى هەولێر و بەهێزیی پێگەى ئێستاى یەکێتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ئاماژەش بەوەدرا؛ کە هەمیشە یەکێتی بە کردار سەلماندویەتی بەهێزبوونی لە قازانجی هەموواندایە.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر