قوباد تاڵەبانی: دەیان پڕۆژەی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێ دەکەین

قوباد تاڵەبانی: دەیان پڕۆژەی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێ دەکەین

2023-01-09

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی ٩/٤ـی ساڵی رابردوومان لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی، لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو لە پڕۆژەکان مامەڵەکانیان کۆتایی هاتووە و چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد و قسەمان لەسەر پلانی ٢٠٢٣ش کرد، جارێکی تر جەختمان لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و وەبەرهێنەران کردەوە و لە پلانماندایە، دەیان پڕۆژەی تر لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێ بکەین.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر