قوباد تاڵەبانی: کاک شۆڕش ئیسماعیل سەرکردەیەکی دڵسۆزی نیشتمان بوو

قوباد تاڵەبانی: کاک شۆڕش ئیسماعیل سەرکردەیەکی دڵسۆزی نیشتمان بوو

2023-01-09

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە. لە خەباتی شاخ؛ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو. هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی راپەڕاندووە. لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناو رێکخستنەوە و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی رێز و سوپاس و پێزانینم و وەکو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمەومانان ورەبەخش بوو. ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حیزب و چ لەناو حکومەت. پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر