قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کوەیت دەکات

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کوەیت دەکات

2023-01-11

قوباد تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر چاوی کەوت بە کونسوڵی گشتیی نوێی کوەیت و رایگەیاند: هەموو کات دەوڵەتی کوەیت هاوکار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ گەلی کورد و هەڵوێستی جوامێرانەشیان هەبووە لە کاتی تەنگانەدا.

وتیشی: پێکەوە باسی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانمان کرد و رەوشی سیاسیشمان خستەبەرباس. هەروەها جەختمان لەسەر بوونی هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی کاری هاوبەش کردەوە .

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر