قوباد تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

قوباد تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

2023-01-17

رۆژی سێشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی برێت مەکگۆرک سەبارەت بە چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان کرد. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا کە لەم قۆناغەدا بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە و دەبێت ئەم دەرفەتە بەکاربهێنرێت بۆ رێککەوتنی گشتگیر و درێژخایەن لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و خاڵە ناکۆکەکانی دیکە بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراق و کوردستاندا بێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر