لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەڕاڵ ئەندروو گارنەر جێگری فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەردوولاش هاوڕابوون کە دەبێت رێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکاندا بکرێت کە هەم قابیلی جێبەجێکردن بێت و هەم روون و شەفاف بێت.
هەردوولاش پێیانوابوو کە پێویستە دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە تا هەنگاوەکانی چاکسازی خێراتر و باشتر بەرەوپێش بچن.