قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ وەفدێکی فەڕەنسی- ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ وەفدێکی فەڕەنسی- ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

2023-01-22

ئەمڕۆ ٢٢/١/٢٠٢٣ لە هەولێر، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە ئيريك شۆڤاليێ، باڵیۆزی فەرەنسا و مارتين يێگه‌ر، ‏باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا لە عێراق.

قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدە هاوبەشەکەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا، جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە هەرێمی کوردستان کردەوە، وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەوەین رێککەوتن هەبێت لەسەر کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

سەبارەت بە پرسی وزە و نەوت و غازیش جێگری سەرۆکوەزیران وتی: ئەم پرسە نیشتمانییە و دەبێت سازانی لەسەر بێت تا سامان و داهاتی وڵات بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵک بەکار بێت.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر