قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە

قوباد تاڵەبانی: یەكەم و کۆتا بژاردەی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێككەوتنێكی گشتگیر و درێژخایەنە

2023-01-30

یەکەم بژاردە و کۆتا بژاردەی بەردەم هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەنە کە بە پێی دەستوور و لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراق و کوردستاندا بێت.

لە کۆبوونەوەکانم لە بەغدا لەگەڵ هەر یەکە لە بەڕێز دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران، بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و بەڕێز ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق جەختمان کردەوە دەبێت گفتوگۆکانمان چڕبکەینەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بە تایبەت لەسەر هەردوو پرسی بودجە و یاسای نەوت و گاز رێک بکەوین. چیتر دواکەوتنی رێککەوتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.

هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە داوای خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی دەکەن. رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات تا هەردوولا پێکەوە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان. هیوادارین پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بگەنە ئاستێکی زۆرباش و گەشبینم لەگەڵ ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر بکەین.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر