قوباد تاڵەبانی: داواکاریی سەرەکیی خەڵکی عێراق و هەرێم باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە

قوباد تاڵەبانی: داواکاریی سەرەکیی خەڵکی عێراق و هەرێم باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە

2023-01-31

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردن لە رێککەوتنی گشتگیر لەسەر بنەمای دەستوور لە نێوان هەولێر و بەغدا کە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا داواکاریی سەرەکی هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانە، هەربۆیە پێویستە لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق پشتگیری زیاتری حکومەت بکەن تا بتوانێت وەڵامی داواکارییەکانی هاوڵاتیان بداتەوە.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر