جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مارک برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند؛ باشترین بژاردەی بەردەم هەولێر و بەغدا، رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەنە لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز، داواکاریی سەرەکیی خەڵکی کوردستانیش باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانە، بۆیە ئەولەوییەتمان دابینکردنی بودجەیە تاکو بتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ بکەین.
سەبارەت بە دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار جافیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لە رۆژی یەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و ئێستاش چاوەڕێی پێکهێنانی ئەو لیژنەیەین بە ئامادەبوونی لایەنی نێودەوڵەتی تا راستییەکان وەک خۆی ئاشکرا بکرێت.