قوباد تاڵەبانی سوپاسی ئەمریکا دەکات لە پرسی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگەدا

قوباد تاڵەبانی سوپاسی ئەمریکا دەکات لە پرسی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگەدا

2023-02-05

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ ئەمڕۆ لەگەڵ هەڤاڵانم کاک رەفعەت عەبدوڵڵا و کاک دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەمریکی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا ئەنجامدا، باسمان لە چۆنییەتی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و کاروباری پێشمەرگە کرد، ئێمە بە گرنگی دەزانین کە؛ بەزووترین کات خاڵەکانی ئەو یاداشتنامەیە جێبەجێ بکرێن بەمەبەستی بەهێزترکرنی هێزی پێشمەرگە.

هەروەها سوپاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بووە بە تایبەت لە پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا لەپێناو رێکخستنەوەی هێزەکان.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر