قوباد تاڵەبانی: كەركوك بەشێكە لە جەستەی نیشتمان و دەستبەرداری نابین

قوباد تاڵەبانی: كەركوك بەشێكە لە جەستەی نیشتمان و دەستبەرداری نابین

2023-02-09

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ لە ساڵیادی مورافەعە مەزنەکەی سەرۆک مام جەلالدا، کە بیرهێنانەوەیەکی مێژوویی و سەلمێندراو بوو بۆ چەسپاندنی نەخشەی کوردستانەکەمان، ئەمڕۆ ٢/٩ سەردانی شاری کەرکوکی بابەگوڕگوڕم کرد.

یەکەم دیدارم لەگەڵ ژمارەیەک کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی چەند شەهیدێکی نەمر بوو کە بە خوێنی شەهیدانمان سنووری کوردستانمان نەخشێندراوە. هەموو کات وتوومە و دەیڵێمەوە؛ بۆ ئێمە کەرکووک بەشێکی دانەبڕاوی جەستەی نیشتمانە و هەرگیزاو هەرگیز دەستبەرداری نابین.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر