قوباد تاڵەبانی: کەرکوک پێویستیی بە بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە

قوباد تاڵەبانی: کەرکوک پێویستیی بە بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە

2023-02-09

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی شارەکە کۆبووەوە و باسی لەوە کرد وەکچۆن لە هەموو قۆناغەکاندا مامۆستایانی ئایینی رۆڵی گرنگیان بینیوە لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کۆمەڵگادا، لەم قۆناغەشدا لە شاری کەرکوک پێویستە رۆڵی بنەڕەتیان هەبێت لە بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتیی نێوان پێکهاتەکانی شارەکە.

دوای ئەوەی مامۆستایانی ئایینی باسیان لە کێشە و گرفتەکانی خۆیان کرد، قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان هەرچییان پێ بکرێت لە خزمەتکردنی مامۆستایان درێغی ناکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر