قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی كرد لە وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا بە گرنگییەوە باسی پڕۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم كرا كە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە كاری لەسەر دەكرێت.
لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی كرد بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەنگاوەكانی تۆماری بایۆمەتری و پڕۆژەكانی خزمەت و شەفافییەت لە داهات و بە ئەلكترۆنیكردنی تۆماری كۆمپانیا و كەمكردنەوەی رۆتین و گەندەڵی و بە ئەلیكترۆنیكردنی دامەزراوەكانی حكومەت بە گشتی و رایگەیاند: "هەموو ئەم پڕۆژانە پشتبەست بە توانای خۆماڵی و راوێژی دەرەكی هەنگاوی باشی بڕیوە و لە ماوەیەكی نزیكدا قۆناغێكی نوێی بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی فەرمانگەكان رادەگەیەنین".