قوباد تاڵەبانی: پشتگیری تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین

قوباد تاڵەبانی: پشتگیری تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین

2023-03-07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی رایگەیاند؛ پشتگیریی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز دەکەین کە بە ڕەزامەندیی هەموولایەک پەسەند بکرێت، چونکە بە پەسەندکردنی ئەو یاسایە ژینگەی وەبەرهێنان لەو سێکتەرە فراوانتر و باشتر دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی کۆمپانیای دانا غاز پلان و ئەولەویاتی کاری خۆیان خستەڕوو و ستایشی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانییان کرد کە لەڕووی ئەمنی و هەروەها کارئاسانیکردن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر هاوکاریان بووە.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر