جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ حکومەتەکەی بەڕێز سودانی دووپات کردەوە و هیوای خواست پڕۆژەیاسای بودجە و نەوت و گاز لە بەرژەوەندیی هەموواندا بێت.
هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە. لەم بارەیەوە بێربۆک رایگەیاند؛ حکومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانی یەکدەنگ و یەکگرتوو دەکات، بۆیە پێویستە ناکۆکییە ناوخۆییەکان چارەسەر بکرێن.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە کوردستان ژنانی بەهێز و خاوەن بیرۆکە هەن کە دەیانەوێت ببنە خاوەنکار و پڕۆژەی خۆیان، داواشی کرد حکومەتی ئەڵمانیا و رێکخراوەکانی ئەو وڵاتە گرنگی زیاتر بدەن بە هاوکاریکردنی ژنان تاکوو پێگەی ژنان لە بازاڕی کاردا بەهێزتر بێت.