قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی له وەفدێكى پهرلهمانتارانی پەرلەمانی ئهورووپا به سهرۆكايهتيى سارا سكيتێدال كرد. وەفدەکە جەختیان لە بەهێزكردنی كوردستان كردەوە لە چوارچێوەی عێراقێكی بەهێزی فیدراڵدا و ئەوەیان خستەڕوو دەخوازن پەیوەندی پتەوی راستەوخۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت، هەروەها ئەوەشیان بیر هێنایەوە كە سەرجەم دەستكەوتە زێڕینەكانی كوردستان لە کاتی یەكگرتوویی و تەبایی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەدیهاتوون.
لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی ڕوونی كردەوە، تەحەداكانی قۆناغی ئێستا خزمەتگوزاری و باشتركردنی ژیانی خەڵكن و "كات كاتی حوكمڕانیی باشە". هەروەها باسی لەوەكرد "جێگەی داخە لە ئێستادا لە كوردستان یەكڕیز و یەكگرتوو نین، ئەمەش هۆكاری لاوازییە لە بەغدا".