پڕۆژەیەکی تایبەت بە ژنان سەدان دەرفەتی راهێنان و کارکردن دەڕەخسێنێت

پڕۆژەیەکی تایبەت بە ژنان سەدان دەرفەتی راهێنان و کارکردن دەڕەخسێنێت

2023-03-08

قوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانیی ژناندا لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵ ژنانی داهێنەر و خاوەنکار کۆبووەوە و رایگەیاند؛ هەموو کارێک دەکەن تا ژنان ببنە خاوەنی ئابووریی سەربەخۆ و رۆڵیان لە بازاڕی کاردا بەهێزتر ببێت.

هەر بەو بۆنەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران بڕیاریدا لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک کە دەرفەتی راهێنان و کارکردن بۆ سەدان ژن دەڕەخسێنێت تا بتوانن پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن بۆ داهێنانی زیاتر لە بازاڕی کار بە گشتی و بواری تەکنەلۆژیا بە تایبەتی.

 

پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ رۆژی جیهانیی ژنان

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر