کارکردن بە سیستمی یەکپەنجەرە لە سلێمانی دەستیپێکرد

کارکردن بە سیستمی یەکپەنجەرە لە سلێمانی دەستیپێکرد

2023-03-12

یەکپەنجەرە بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت کە بریتییە لە باشتر پێشکەشکردنی خزمەتەکان. هاووڵاتی خزمەتخواز بە ئاسانترین شێوە و بە کەمترین رۆتین دەتوانێت مامەڵەکانی ئەنجامبدات، هەروەها رێگری دەکات لە گەندەڵی.

قوباد تاڵەبانی لە کاتی بەسەرکردنەوەی پارێزگای سلێمانی کە یەکێکە لەو پێنج دامودەزگایەی کە سیستمی یەکپەنجەرەی تێدا پەیڕەو دەکرێت، وتی: خۆشحاڵم بە سەرپێخستنی ئەم پڕۆژە گرنگە کە بەشێکە لە ئەرکی سەرشانی ئێمە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

لە رێگای ئەم سیستمەوە خزمەتخواز لە یەکپەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەش دەکات و دەرئەمجامەکەشی وەردەگرێتەوە، فەرمانبەر هەموو مامەڵەکە جێبەجێ دەکات و پێویست ناکات خزمەتخواز چەند ژوورێک بکات، بەئەمەش رۆتین کەم دەبێتەوە و بەر بەگەندەڵی دەگیرێت و ئامادەکاری و ئاسانکاریی تەواو دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتەکان بە شێوازی ئەلکترۆنی لەداهاتوودا.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر