قوباد تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە چوار مامۆستای نموونەیی کرد

قوباد تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە چوار مامۆستای نموونەیی کرد

2022-10-05

جێگری سەرۆکوەزیران لە پەیامێکیدا بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مامۆستایانەوە رایگەیاند؛ لە ڕێی رێزگرتن لە چوار مامۆستای دڵسۆز و نمونەییەوە ویستوویەتی پەیامی رێز و خۆشەویستی ئاراستەی هەموو مامۆستایانی کوردستان بکات کە بەرامبەر بە قورسترین قەیرانەکان خۆڕاگربوون و نەیانهێشتووە کەرتی پەروەردە بوەستێت.

قوباد تاڵەبانی داوای لێبوردنیشی لە مامۆستایان کرد کە حکومەت نەیتوانیوە وەک پێویست وەڵامی چاکە و دڵسۆزی و بەخشندەییان بداتەوە و بەڵێنیشی پێدان بەهەموو تواناوە کار دەکەن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر