قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبووەوە

2023-03-15

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە دادوەرانی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییە دادوەرییەکانی نێوان هەرێم و دەسەڵاتی فیدراڵی، بە تایبەتیش لەسەر گواستنەوەی ئەزموون و دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان ئەنجومەنی دادوەری هەرێم و عێراق.

هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رادەستکردنی ئەو داواکراوانەی لە نێوان هەرێم و بەغداد هەن و هێشتا دەستگیر نەکراون.


 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر