قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

2023-03-15

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە چارەسەرکردنی دەستورییانەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا کرایەوە، هەردوولاش هاوڕابوون کە گرنگە پاش پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان، دەبێت هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێم پابەند بن بە جێبەجێکردنی یاساکە و نابێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم دابینکردنی شایستەی داراییەکانی هاووڵاتیانی هەرێم دروست بکرێت.

هەر لەم بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا؛ ئەو خاڵانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا پەیوەستن بەهەرێمی کوردستانەوە هەموویان قابیلی جێبەجێ کردنن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر