قوباد تاڵەبانی: بە پینەوپەڕۆ کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر نابێت

قوباد تاڵەبانی: بە پینەوپەڕۆ کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر نابێت

2023-03-16

جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ئاماژەی بەوەدا سیاسەتی پینەوپەڕۆکردن تەنها چارەسەری راستەقینەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دوادەخات و کێشەکان زیاتر کەڵەکە دەکات، ئەمەش مەترسیدارە بۆ داهاتوومان.

روونیشی کردەوە چەندین ساڵە هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمایەکی هەڵە موناقشە دەکەن. وتیشی ئەوە گرنگ نییە کێ نەوت دەفرۆشێت، گرنگ ئەوەیە کێ باشترین نرخی پێ پەیدا دەکرێت و بە شەفافترین شێوە دەیفرۆشێت، چونکە دواجار ئامانج ئەوەیە داهاتێکی زیاتر و بودجەیەکی شەفاف و شایستەمان دەست بکەوێت تا بتوانین ئابووریی وڵاتەکەمان ببووژێنینەوە و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانمان دابین بکەین.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر