هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە

2023-04-12

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند؛ لەڕووی دیپلۆماسییەوە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و گەشبینیی خۆشی دەربڕی هەوڵەکان ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئاماژەی بەوەدا کە خوازیارە رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و هۆشداریشی دا لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنەکە هاوڵاتیانی کوردستان زەرەرمەندی سەرەکی دەبن.

 

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر