جێگری سەرۆکوەزیران لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا لەگەڵ هەریەک لە:
جێگری سەرۆکوەزیرانی یۆنان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی یۆنان، وەزیری کشتوکاڵی یۆنان، سەرۆکی شارەوانی سالۆنیکی یۆنان، وەزیرانی ناوخۆ و پەرەپێدان و وەبەرهێنانی یۆنان، سەرۆکی وڵاتی قوبرس و سەرۆکی بولگاریا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە، وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری دەرەوە، بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا.
گرنگترین ئەو خاڵانەش کە قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکاندا جەختی لێ کردنەوە بریتیبوون لە: پرسی تیرۆر و پێویستی بەردەوامبوونی هاوکاریی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی. پێویستی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. گفتوگۆکردن لەسەر چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یۆنان و یەکێتیی ئەورووپا و قەتەر لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتیش لە بواری کشتوکاڵ، خوێندنی باڵا، گەشتوگوزار و بازرگانیدا. پێویستی هاوکاریکردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ریفۆرم لە دامەزراوەکانی حکومەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد و بەهێزکردنی دیموکراسی و کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان.