قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەکان و نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا رایانگەیاند؛ لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن بە زوویی بەڕێوەبچێت و نایانەوێت بەهۆی دواکەوتنیەوە ناوبانگی هەرێم لەکەدار بێت.
سەبارەت بە پرسی کورسیی کۆتای پێکهاتەکانیش ئاماژەیان بەوەدا کە هەر لە سەرەتاوە دابینکردن و تەنانەت زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانیش لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال و یەکێتی بووە و تەنها داوای یەکێتیش ئەوەیە رێوشوێنێک دیاری بکرێت تاوەکو کورسیی کۆتاکان بۆ نوێنەرایەتیکردنی راستەقینەی خۆیان بێت، نەک حیزبە سیاسییەکان.